هه‌ڵمه‌تێك بۆ پاككردنه‌وه‌ى سەرجەم بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی هەولێر ده‌ست پێده‌كات
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30/7/2020، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لەڕێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، هەڵمەتێکی پاککردنەوەی سەرجەم بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و گۆڕستانەکان دەست پێدەکات".
باس له‌وه‌ش كراوه، هه‌ڵمه‌ته‌كه لە ڕێگەی چەندین تیمی فراوان بە ئامێرەکانی گسکلێدان، شۆرینی هەموو شەقامە سەرەکییەکانی ناو شاری هەولێر، هەڵگرتنەوەی زبڵ، خاشاکی بازاڕەکان و ماڵان، خاوێنکردنەوەی گژوگیا لەناو گۆڕستانەکان، خاوێنکردنەوە و شۆرینی شەقامەکانی ناو گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌د و کارگەی قیڕ جێبه‌جێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها زبڵدان لەناو گۆڕستانەکان داده‌نرێت، تاوەکوو سەردانیکەرانی گۆڕستانەکان پاشماوەی گژوگیای زەوییەکانیان بخەنە نێو زبڵدانەکان، هەر لەو هەڵمەتەدا تەواوی شوێنەکان بەدەرمانی خاوێنکردنەوە و پاشان ڕشاندنی مادده‌ى دژە ڤایرۆس پاک دەکرێنەوە.
باسنيوز
