کازمی بۆ دڵنیابون لە نەبونی خۆپیشاندەری زیندانیكراو، سەردانی گرتوخانەی فرۆكەخانەی موسەننا دەكات

 کازمی بۆ دڵنیابون لە نەبونی خۆپیشاندەری زیندانیكراو، سەردانی گرتوخانەی فرۆكەخانەی موسەننا دەكات

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند شەوی رابردو مستەفا کازمی سەردانی گرتوخانەی فرۆكەخانەی موسەننای کردوە، تا لە نزیکەوە دڵنیابێتەوە کە هیچ خۆپیشاندەرێک تیایدا زیندانی نەكراوە.

کازمی لە نزیکەوە سەیری رەوشی زیندانیانی کردوە تا دڵنیابێتەوە کە هیچ کەسێک تێیدا لەسەر دەربڕینی بۆچونەکانی زیندانی نەكراوە


نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، شەوی رابردو مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی گرتوخانەی فرۆكەخانەی موسەننا كە دەكەوێتە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت کردوە، لە نزیکەوە سەیری رەوشی زیندانیانی کردوە تا دڵنیابێتەوە کە هیچ کەسێک تێیدا لەسەر دەربڕینی بۆچونەکانی یان ئەنجامدانی خۆپیشاندان زیندانی نەكراوە.

دوێنێ چوارشەممە نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی، فه‌ریق روكنی یه‌ك عه‌بدولوه‌هاب ساعدی سه‌رۆكی ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراق كۆبوه‌ته‌وه‌.

نابێت به‌هیچ جۆرێك توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز به‌كاربهێندرێت كه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچونه‌كانیان ده‌كه‌ن


لە کۆبونەوەکەدا كازمی ئەوەشی خستەڕو، "نابێت به‌هیچ جۆرێك توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز به‌كاربهێندرێت كه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچونه‌كانیان ده‌كه‌ن".

پێشتریش ئەحمەد مەلا تەلال، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کازمی پابەندە بە پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران، بەم نزیکانەش دەچێتە سەرشەقامەکان تا گوێ لە داواکاری خۆپیشاندەران بگرێت.




خەندان
Top