فرسەت سۆفی: خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکە هەژارنشینەکان دابین دەکەین
بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەند خزمەتگوزارییەک بۆ چەند گەڕەکێکی هەژارنشینی هەولێر، دابین دەکرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29-7-2020، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، بە فەرمانی مەسرور بازرانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتگوزاری دەگەیەنرێتە گەڕەکە هەژارنشینەکانی هەولێر.
فرسەت سۆفی بە ئاماژەکردن بە دەست پێکردنی بردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەو گەڕەکانە، رایگەیاند، لە دوای جەژنی قوربانیشەوە، دەست دەکەن بە قیرتاوکردنی جادەی گەڕەکی کەڵەکین لە سنووری کۆمەڵگەی شاوێس بە درێژایی 13 کیلۆمەتر.
باسنيوز
