وەزیری دارایی و ئابووری باسی مووچە و قەیرانی دارایی دەکات
بریارە ئەمرۆ سێشەممە ٢٨ی ٧ی ٢٠٢٠، وەزیری دارای و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ هەریەك لە وەزیری پلاندانان و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، لە پەرلەمانی کوردستان بن و گفتوگۆ لەبارەی قەیرانی دارایی و مووچەی فەرمانبەران و یاسای چاکسازی بكەن.
بڕیار بوو كاتژمێر ١٠ی بەیانیی ئەمڕۆ كۆبوونەوە پەرلەمان بەڕێوە بچێت، بەڵام بەھۆی ئەوەی كۆبوونەوەی دوێنی درەنگ تەواو بووە، دانیشتنەكەی ئەمڕۆ بۆ كاتژمێر ١١ دواخراوە.
لە كۆبوونەوەكەدا دوو تەوەر گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری لەبارەی (دۆخی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان) به ئاماده‌بوونی ئاواتی شێخ جەناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری و دارا رەشید، وه‌زیری پلاندانان و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانوستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
دووەم: بڕیارە پەرلەمان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨ و ٨٩) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان بکرێت.
باسنيوز
