وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دانی مۆڵەت بە قوتابخانە ناحکوومییەکان بڕیارێكی نوێی دەركرد
لە نووسراوە فەرمییەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە: "بڕیارمان دا بە وەرگرتنی داواکاری بۆ مۆڵەتی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکوومی و ئێستاش ئەولەورتی وەزارەت لە پێدانی مۆڵەت بۆ(باخچەی منداڵان - قوتابخانەی ئامادەیی پیشەیی- قوتابخانەی نێودەوڵەتی)یە.
نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە کە بە ژمارە ١٢٢ و ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦-٧-٢٠٢٠ دەرچووە، لە ڕۆژی دەرچوونییەوە کاری پێ دەکرێت.
باسنيوز
