داڕمانی سه‌قفێك 4 منداڵه‌كه‌ی‌ هاوكار هه‌تیو ده‌كات

داڕمانی سه‌قفێك 4 منداڵه‌كه‌ی‌ هاوكار هه‌تیو ده‌كات
بە ھۆی كەمتەرخەمی لە كاری بیناسازی كرێكارێكی گەنج گیانی له‌ده‌ستدا و یەكێكی ديكه‌ش بە سەختی بریندار بوو، كەس و كاری ئەو كرێكارەی گیانی لە دەستداوە دەڵێن: دەبێت بینایه‌كان بە پێی ستانداردەكانی بیناسازی دروست بكرێن و لایەنی پەیوەندیدار چاودێری تەواوی كارەكانی بیناسازی بكەن.

كرێكارە بریندارەكەش كەمتەرخەمی له دروستكردنى باڵه‌خانه‌كه‌ و دارمانى به‌ هۆكاری گیان لەدەستدانی ھاوڕێكەی دەزانێت .

ھاوڕێی نزیكی ھاوكار ئاماژە بە سەقفە داڕماوەكە دەكات و دەلێت: ھیچ حوكمێك نادەن بەڵام نەبوونی چاودێری و میكانیزمێك لە كاتی دروستكردنی بیناكان، ئەم كارەساتەی لێكەوتووەتەوە.

هاوكار خێزانداره‌ و دوای مردنی 4 منداڵی له‌دوای خۆی جێهێشتووه‌.













K24
Top