سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە کۆنسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا لە هەولێر کرد
سەرۆک بارزانی نووسیویە: "خۆشحاڵ بووم ئەمڕۆ لە بارەگای بارزانی پێشوازیم کرد لە بەڕێز ڕۆب واڵەر، کۆنسوڵی گشتیی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر."
ئاماژەی بەوەش کردووە: "باسمان لە دوا پێشهاتەکانی پەیوەست بە سیاسەت و قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستان و عێراق کرد. هیوام بۆ خواست لە ماوەی کارکردنی لە کوردستان سەرکەوتوو بێت".
باسنيوز
