سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێك ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێك ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات و پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەكە دەكات.

كەمێك لەمەوبەر، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە و تێیدا پیرۆزبایی یازدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی گۆڕانی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

هاوكات جەختی كردەوە كە گۆڕان لایەنێكی گرنگی پێكهێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و ڕۆڵێكی دیاری لە بزووتنەوەی سیاسیی هەرێمی كوردستاندا هەیە. هیواشی خواست بە هەماهەنگی و هاوكاریی گشت لایەنە سیاسی و پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بتوانێت كارنامە چاكسازییە هەمەلایەن و گشتگیرەكەی بە سەركەوتوویی جێبەجێ بكات و ”هەموومان بەیەكەوە، پارێزگاری و داكۆكی لە مافە دەستوورییەكانمان لە عێراقی فیدرال و قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان بكەین“.



ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:



پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان



بەڕێز عومەری سەید عەلی ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان.



بەڕێزان ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان .



بە بۆنەی یازدە ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.



بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی گرنگی پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا هەیە . ئومێدەوارم بە هەماهەنگیی و هاوکاریی گشت لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی هەرێم، حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت کارنامە چاکسازییە هەمەلایەن و گشتگیرەکەی، بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکات و هەموومان بەیەکەوە، پارێزگاریی و داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانمان لە عێراقی فیدراڵ و قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان بکەین .



مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/7/25











باسنيوز


Top