ڵەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنـی قوربان ، ڕێکخراوێكی خێرخواز هەڵسا بە دابەشکردنی سەدان پارچە جل و بەرگ بەسەر نزیکەی 200منداڵی هەژار و کەم دەرامەت
ڵەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنـی قوربان ڕێکخراوی هاوکاری مرۆیی کوردستان لەژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ڕێکخراو بەڕێز حەسەن عەلی سوورچی ، هەستا بە دابەشکردنی سەدان پارچە جل و بەرگ بەسەر نزیکەی 200منداڵی هەژار و کەم دەرامەت ، هاوکات ڕێکخراوی هاوکاری مرۆیی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانیش لە ڕێی ئۆفیسەکانی درێژە بە کار و چاڵاکیە هەمەڕەنگەکانی دەدات و بەردەوام دەبێـت لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە .
