وەزارەتی ناوخۆ: جەژنی قوربان وەکو هەموو ساڵێک بە بەرزی رادەگیرێت
لە روونکردنەوەکە هاتووە، بەڕێز وەزیری ناوخۆ بە روونی ئەوەی گوتووە کە مەراسیمی جەژن دواتر بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام و وەزارەتی تەندروستی رێنماییەکانی بڵاودەکرێتەوە، بەڵام هەندێک میدیا و لایەن بە هەڵە لێکداناوەیان بۆکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر رێکارێک کە حکومەتی هەرێم بیگرێتەبەر تەنیا بۆ رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکانە.
رووداو
