پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانتاران بۆ کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوو بانگهێشت دەکات
لە نووسراوەکەی پەرلەماندا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره (6)ی ساڵی 2020 بۆ درێژكردنه‌وه‌ى وه‌رزی به‌هاره له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى ڕۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 26/7/2020 بەڕێوە دەچێت.
لە بەشێکی دیکەی بانگهێشتنامەکەی پەرلەمندا هاتووە: " ئاماژه به نووسراوی په‌رله‌مانی كوردستان به واژۆی به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان ژماره (1200) له 16/7/2020 كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه، كه تیایدا ئاماژه به ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان كراوه له ڕێكه‌وتی (26، 27، 28/7/2020)، بڕیارمان دا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى ڕۆژی یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 26/7/2020 تكایه له كاتی دیاریكراودا ئاماده بن".
ده‌قی بانگهێشته‌كه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به بریاری ژماره(6)ی ساڵی 2020 بۆ درێژكردنه‌وه‌ی وه‌رزی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (19)و برگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (66) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و ئاماژه به نووسراوی په‌رله‌مانی كوردستان به واژۆی به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان ژماره (1200) له 16/7/2020 كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه، كه تیایدا ئاماژه به ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان كراوه له ڕێكه‌وتی (26، 27، 28/7/2020)، بڕیارمان دا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى ڕۆژی یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 26/7/2020 تكایه له كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
باسنيوز
