هەڵەبجە.. تووشبوویەکی دیكە بە پەتای كۆرۆنا گیانی لەدەست دا
دكتۆرە شاناز نەقشبەندی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە، ڕايگەیاند:"ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢/٧/٢٠٢٠ یەكێكی دیكە لە تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری هەڵەبجە و لە نەخۆشخانەی وەفا گیانی لەدەست داوە كە پیاوێكی تەمەن (٨٦) ساڵە و نەخۆشیی درێژخایەنی دیكەشی هەبووە".
گوتیشی: "هەتا ئێستا لە پارێزگای هەڵەبجە، هەزار و ٧٤٦ پشكینی كۆرۆنا لە هەڵەبجە ئەنجام دراون ٣٩٠ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە ٢٥١ كەس چاك بوونەتەوە و ٩ كەسیش گیانیان لەدەست داوە".
باسنيوز
