وەزیری ناوخۆ: بۆ هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان دەسەڵات دراوەتە پارێزگارەکان

وەزیری ناوخۆ: بۆ هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان دەسەڵات دراوەتە پارێزگارەکان
وەزیری ناوخۆ رایگەیاند، بۆ هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان دەسەڵات دراوەتە پارێزگارەکان و هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق وەکو خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام رێگە بە هاتووچۆی بازرگانی دەدرێت.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد کە دەسەڵاتیان داوەتە پارێزگارەکان ئاسانکاریی زیاتر بکەن بۆ هاتووچۆی هاونیشتمانیان لەنێوان پارێزگاکاندا.

سەبارەت بە گەشتی فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولیر وەزیری ناوخۆ داوایکرد تاوەکو 1ی ئاب فڕۆکەخانەکان ئامادەکاری بکەن بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی و رێکارەکانیش بۆ دوای ئەو وادەیە دیاریدەکرێن.

رێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوەش کرد کە لە شوێنی دەوام و ژیانی رۆژانەدا ئاسانکاریی زیاتر دەکرێت، بەڵام دەبێت ماسک ببەسترێت.












رووداو
Top