كەركووك.. سێ کەس بە تۆمەتی بازرگانی بە جەستەی مرۆڤ دەستگیر كران
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/7/2020، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاوی كردووەتەوە كە لە شاری كەركووك، هێزێكی سەر بەو دەزگایە توانیویانە تۆڕێكی سێ كەسی دەستگیر بكەن كە لە دوو ئافرەت و پیاوێك پێكهاتوون كە كاریان بازرگانی بووە بە جەستەی مرۆڤەوە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو: "تۆمەتبارەكان دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە كە لەڕێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیشەوە ئەو كارانەیان كردووە، هەروەها ناسنامە و نفووسی ساختەشیان پێ بووە و ئێستاش ڕادەستی دادگا كراون".
باسنيوز
