دەبێت نائارامی میلیشیاکان و بەرەی مقاوەلە لەچ دۆخێکدا بن!؟
بەرلە دروست بوونی کابینەکەی عەلی زەیدی ئەمەریکا بەڕوونی و بە هەڕەشەی توند داوای لەسەرانی عێراق کرد، بۆ کابینەی داهاتووی عێراق دەبێت فەرمانەکانی ئەمەریکا جێ بەجێ بکەن، لەوانە نابێت بەهیچ شێوەیەک میلیشیاکان پۆستی گرنگی وزاری وەربگرن، بەتایبەتی بەرەی مقاوەمە وحیزبوڵا وقەیس خەزعەلی و گروپەکانی تریش ئەوانەی ناویان لە لیستی تیرورە هاتووە، بەهیچ شێوەک نابێت بەشداری لە و کابینە بکەن.
دەبێت ئەوە بزانین فراکسیۆنە چەکدارەکان و میلیشیاکان لە سیستەمی عێراقدا دوو ڕێگا دەگرنەبەر
یەکەم: ئەوان وەک هێزێکی سیاسی لەناو هاوپەیمانی دەسەڵاتدارەکاندا وەک بەرەی مقاومە کاردەکەن.
دووەم: لە هەمان کاتدا وەک بەشێک لە دامەزراوە فەرمییەکانی ئاسایشی دەوڵەت و لەژێر چەتری هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەردا پڕ چالاکین، کە شەرعیەت و بودجەیان پێدەبەخشرێت لە بودجەی دەوڵەتەوە.
بۆیە عێراق بەردەوام شکست دێنێ، لە ئێستاوە چونکە میلیشیاکان بەشێوەیەکی ڕێکخراو نین،
لە ڕێگەی چەند ڕێگەیەکی سەرەکییەوە تیشک دەخرێتە سەر نوێنەرایەتی سیاسی و پەرلەمانی فراکسیۆنەکان باڵی سیاسییان هەیە، کە بەشداری هەڵبژاردن دەکەن و کورسی پەرلەمان و وەزاری داگیر دەکەن، ئەمەش ڕێگەیان پێدەدات ڕۆڵی سەرەکی بگێڕن لە ناوهێنانی سەرۆک وەزیران و ڕێککەوتن لەسەر فۆرمی حکومەتی عێراق و کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر بڕیارە سەروەرییەکان، و بە ئارەزوی خۆیان بڕیارەکانیان بچەسپێنن لە سیستەمی سیاسی و سەربازی و ئابووری عێراقدا.
پێم وانیە ئەمەریکا سەرکەوتووبێت لە بارەی چەک دانانی میلیشیاکان هەرچەندە ئێستا باس لەوە دەکەن، هەندێک لە میلیشیاکان چەکیان دانەوە بەڵام سەرکردەکانیان هەردەم وەک ئاغاکانیان ڕەفتار دەکەن، و بەهەمان ئاواز بڕیاریش دەردەکەن و ڕێنمای بەسەرۆک وەزیران دەدەن دژ بەو لایەنانەی کە هاوپەیمان نین لەگەڵیان، بە کۆسپی دەزانن.

نەجمەدین محەمەد قەراجی