48 تووشبووی کۆرۆنا لە گرتن و گواستنەوەی گەرمیان تۆمار كرا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9/7/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "پاش ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن گرتن و گواستنەوەی گەرمیانەوە بە گومانی ھەبونی حاڵەتی کۆرۆنا لەناو ڕاگیراوان، تیمەکانی تەندروستیی گەرمیان دوو جار سەردانی ئەو دەزگایەیان کرد و نموونەیان بۆ پشکنین لێ وەرگیرا".
باس له‌وه‌ش كراوه: "پاش دەرچوونی دەرەنجامەکان، دەرکەوت 48 لە ڕاگیراوان و ستافی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان تووشی کۆرۆنا بوون".
له ڕاگهیاندراوهكهدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "بۆیە ئیدارەی دەزگاکە ھۆڵێکی بۆ ئەو تووشبوانە جیا کردووەتەوە، کە ڕاگیراون و لەلایەن تیمەکانی تەندروستیی گەرمیانەوە چاودێریی دۆخی تەندروستییان دەکرێت".
باسنيوز
