ئەمڕۆ پێنجشەممه 2/7/2020، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا كۆ دەبێته‌وه
به‌پێى زانیارییه‌كان، بڕیار وایه كاتژمێر 3 و 30 خوله‌كى دواى نیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممه 2/7/2020، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا كۆ ببێته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بۆ گفتگۆکردنە له‌سه‌ر ڕێکارەکانی قەدەغەی ھاتوچۆ و چاودێریی چەند ڕۆژی جێبەجێكردنی قەدەغه‌ی ھاتوچۆ، هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ و كۆتاییهێنان به قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ده‌كرێت.
به‌پێى بڕیارى ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر، كاتژمێر 12ى نیوه‌شەوی 4 له‌سه‌ر 5ى 7ى 2020، کۆتایی بە قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ دێت.
باس‌نیوز
