پەرلەمانی كوردستان سێ لیژنەی لێکۆڵینەوەی پێک ھێنا

پەرلەمانی كوردستان سێ لیژنەی لێکۆڵینەوەی پێک ھێنا
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشكرای كرد سێ لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر دۆخی ناوچە سنوورییەکان پێک ھێنراوە، ئەو لیژنانە سەردانی مەیدانی ناوچە سنوورییەکان دەکەن.


نزار مەلا غەفار ئەندامی لیژنەی ناوخۆیی پەرلەمان رایگەیاند لەسەر فەرمانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، ئەمڕۆ لیژنەی ناوخۆ و پێشمەرگە و پەیوەندییەکانی دەرەوە کۆبووینەوە، تاوتوێی دۆخی ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.


گوتیشی سێ لیژنەیان پێک ھێناوە، ناوی ئەندامانی لیژنەکان تەواو بووە، ئەم لیژنانە بە سەردانی مەیدانی دەچنە ناوچە سنوورییەکانی نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان، لێکۆڵێنەوە لە ھێرشەکانی سوپای تورکیا و تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران دەکەن، راپۆرتێک ئامادە دەکەن بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.


گوتیشی دوای ئامادەکردنی راپۆرتەکە و رادەستکردنی بە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، پەرلەمان لەسەر دۆخی ناوچە سنوورییەکان کۆدەبێتەوە، بریار و راسپاردەی خۆی لەسەر ھێرشەکانی تورکیا و تۆپبارانی تۆپخانەکانی ئێران دەدات.










باسنیوز




Top