شاندی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆ دەبێتەوە
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆ دەبێتەوە.
بریارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-6-2020، شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق کۆببێتەوە و تاوتوێی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی بودجە، مووچە و داهاتی خاڵە سنوورییەکان و نەوت و گاز، بکەن.
بڕیارە شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند رۆۆژێکی دیکەش لە بەغدا بمێنێتەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
رۆژی سێشەممە 23-6-2020، شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، سەردانی بەغدای کرد.
باسنيوز
