لە سنووری ورمێ کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا

لە سنووری ورمێ کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا


کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی شاری ماکۆ سەر بە پارێزگای ورمێ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، شەوی چوارشەممە 2020.9.24 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی گوندی "سگریک"ی سەر بە شاری ماکۆ، تەقەیان لە کاروانێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی گەنج کوژراوە.

لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، کۆڵبەرێکی گەنج بە ناوی "قاسم سەرباز" کوڕی تاجەدین کوژراوە. ئەو کۆڵبەرە خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووا لانیکەم ٣٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٨ کەسیان گیانیان لەدەست داوە. لە کۆی ئەو ٣٠ حاڵەتە ٢٨ حاڵەتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا و ٢ حاڵەتی بە هۆی تەقینەوەی مین بووە.









باسنيوز
Top