سێ تووشبووی كۆرۆنا لە كۆیە و سلێمانی گیانیان لەدەست دا
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی كۆیە بڵاوی كردەوە دوو تووشبووی پەتای كۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە، كە خەڵكی كۆیە بوون و دوای چەند رۆژێك مانەوەیان لە نەخۆشخانە، گیانیان لەدەست داوە.
هەر ئەم ئێوارەیە تووشبوویەكی پەتای كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای سلێمانی گیانی لەدەست دا، كە ئافرەتێكی تەمەن 59 ساڵە و بۆ ماوەی چەند رۆژێك لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو.
باسنيوز
