حاجی ئۆمەران.. لە ترسی تۆپبارانی ئێران چەندین كۆچەری و هاووڵاتی ناوچەكەیان جێ هێشتووە
لە دوێنێوە سوپای پاسدارانی ئێران جارێكی دیكە دەستی كردووەتەوە بە تۆپبارانی ناوچە سنوورییەكانی حاجی ئۆمەران و ئەوەش ترس و دڵەڕاوكێی بۆ كۆچەری و هاووڵاتیانی ناوچەكە دروست كردووە و چەندین ئاژەڵدار و کۆچەری ناوچەکەیان بەجێ هێشتووە.
فەرزنگ ئەحمەد لاوكە، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران
راگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 17/6/2020 جارێكی دیكە تۆپخانەكانی سوپای پاسدارانی ئێران، دەستیان كردووە بە تۆپبارانكردنی بەرزاییەكانی (كەندەشین، مارین و بەرازكان) و چەند شوێنێكی دیكەی ناوچە سنوورییەكانی حاجی ئۆمەران لە سنووری قەزای چۆمان".
ئەوەوشی خستە ڕوو: "لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ناوە بە ناوە تۆپبارانەكە بەردەوام بووە و بەمەش سەرجەم ئەم كۆچەری و مەڕدارنی روویان كردبووە ناوچەكە، لە ترسی تۆپبارانە ناوچەكەیان بەجێ هێشتووە و گەڕاونەتە دواوە و ترس و دڵەڕاوكێ لە دڵی دانیشتووانی ناوچەكە دروست بووە".
باسنيوز
