هەولێر.. بەشە ناوخۆیی ١٨ی شوبات بۆ تووشبوانی کۆرۆنا ئامادە دەکرێت

هەولێر.. بەشە ناوخۆیی ١٨ی شوبات بۆ تووشبوانی کۆرۆنا ئامادە دەکرێت
تەندروستیی ھەولێر دەستی بە ئامادەکردنی بەشە ناوخۆییەکانی ھەولێر کرد بۆ جێگیردنی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن کەلە بەشە ناوخۆییەکان بخەوێندرێن.

لە دوێنێ سێشەممەوە دەست بە ئامادەکارییەکانی بەشە ناوخۆیی١٨ شوبات کراوە بۆ ئەوەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا بخەوێندرێن.

گوتیشی ئەو تووشبوانەی نیشانەکانیان تێدا نییە و ھەڵگری ڤایرۆسەکەن لەناو بەشە ناوخۆییەکان دەخرێنە ژێر چاودێریی پزشکییەوە.

ئاماژەی بەوەش دا ئەو ئامادەکارییەی وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەوەیە، چونکە مەترسیی زیادبوونی ژمارەی توشبوان بە پەتای کۆرۆنا دەکرێت.





باسنيوز
Top