وەزیری تەندروستی: بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەتى هه‌رێمى كوردستان بڕە پارەیەك بۆ پێنجوێن تەرخان كرا
له‌مباره‌یه‌وه د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "لەسەر بڕیاری مه‌سرور بارزانى، سەرۆکى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆنترۆڵكردنى په‌تاى كۆرۆنا له قه‌زاى پێنجوێن، بڕی 150 ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی پێداویستیی پزیشکی بۆ قه‌زاكه ته‌رخان كرا".
گوتیشى: "تەندروستیی قەزاکە پێویستی بە کەرستە و پێداویستی و دەرمانە بۆیە ئەو بڕە پارەیە دەتوانێت هاوکار بێت بۆ ناوچەکە".
وەزیری تەندروستی ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "سەرۆکى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بە گشتی لە خەمی تەندروستیی هاووڵاتییانی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دایە".
له ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا، ژمارەیەکی زۆری تووشبووی کۆرۆنا له پێنجوێن ده‌ستنیشان كراون.
باسنيوز
