له هه‌ولێر سێ تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
به‌پێى زانیارییه‌كان، شەوی ڕابردوو 16/6/2020، سێ تووشبووى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا، هه‌رسێكیشیان پێشتر لەژێر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد بوون و ڕه‌وشى ته‌ندروستییان ناجێگیر بوو.
شه‌وى ڕابردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه دا، دوێنێ 30 كه‌سى دیكه له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر تووشى كۆرۆنا بوونه، هه‌ر دوێنێش 38 كه‌س له هه‌ولێر چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
