هونەرمەند یاسین قادر بەرزنجی تووشی پەتای کۆرۆنا بووە

هونەرمەند یاسین قادر بەرزنجی تووشی پەتای کۆرۆنا بووە
ئێوارەی ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا کە هونەرمەندی شانۆکاری ناسراوی کورد یاسین قادر بەرزنجی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

پشتیوان عەبدوڵڵا سینەماکار، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک هەواڵی تووشبوونی هونەرمەندی شانۆکاری کورد و ناسراوی سلێمانی یاسین قادر بەرزنجی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردووەتەوە.

لە دوایین راگەیەندراوی تایبەت بە ئاماری گشتیدا وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە دوێنێ بڵاویکردەوە رایگەیاند کە ئاماری گشتی کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٢٤٧٣) تووشبووە لەنێویاندا (٥٤) مردن هەیە و (١٠٣٦) نەخۆش چاکبووەتەوە و ئێستا (١٣٨٣) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.











باسنيوز




Top