ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ریی هه‌رێمى كوردستان بڕیارێكى له‌باره‌ى پشوو ده‌ركرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/6/2020، ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ریی هه‌رێمى كوردستان، نووسراوێكى ده‌ركردووه، تێیدا هاتووه: "له‌به‌ر ته‌شه‌نه‌نه‌كردنى په‌تاى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها له‌به‌ر پاراستنى سه‌لامه‌تیی هاووڵاتییان و دادوه‌ران و فه‌رمانبه‌ران، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى كۆبوونه‌وه‌ى خۆى به‌شێوه‌ى ئۆنڵاین ئه‌نجام دا، به كۆى ده‌نگ بڕیار درا به كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕۆژه‌كانى ده‌وامى فه‌رمى".
باس له‌وه‌ش كراوه: "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕۆژانى پێنجشه‌ممه له گشت هه‌فته‌یه‌ك ده‌كرێت به پشوو، بڕیاره‌كه‌ش له‌مڕۆوه تا كاتێكى نادیار جێبه‌جێ ده‌كرێت له له دیوانى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى، دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و كه‌ركووك/ گه‌رمیان به گشت دادگاكانیه‌وه".
باس‌نیوز
