ڕوونکردنەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچە دەدرێ

ڕوونکردنەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچە دەدرێ
وەزیری تەندروستیی حکوومەتى هەرێمى كوردستان، ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌دات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16/6/2020، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتى هەرێمى كوردستان له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا ڕاى گه‌یاند: "مووچەى پزیشکان و کارمەندانی کەرتى تەندروستی پێویستییەکی گرنگە و داواشمان کردووە دابەش بکرێت".

گوتیشى: "لەکاتى بەردەستبوونی ئەم مووچەیە، یەکەمین وەزارەت کە مووچە وەردەگرێت، وەزارەتى تەندروستییە و لەکاتى خۆیدا ڕادەگەیەنرێت".

وەزیری تەندروستی باسى له‌وه‌ش كرد: "وەزارەتى دارایی لەهەوڵی دابینکردنی مووچەدایە".







باسنیوز
Top