خالید شوانی: نیه‌تێك هه‌یه كه به‌غدا ده‌یه‌وێ كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هەولێر چاره‌سه‌ر بكات
خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ دانوستانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق له لێدوانێكیدا بۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، ڕایگه‌یاند، ئه‌و پەیامانەی كه له به‌غداوه به كورد ده‌گات نیه‌تێكی تێدا به‌دی ده‌كرێت كه حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان كێشه‌كان چارەسەر بكات.
دەشڵێت: "ئێمه ئه‌و نیه‌ته به هه‌ڵوێستێکی ئیجابی داده‌نێین و وای ده‌خوێنینه‌وه كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن ئێمه‌ش به‌و رۆحیه‌ته‌وه ده‌مانه‌وێ سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین".
باسنيوز
