لە كەركووك تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا گیانی لەدەست دا
د. مونزیر نوعمان، بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییە گواستراوەكان لە فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، ڕایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 14/6/2020، تووشبووەیەكی دیكەی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی تایبەت بە تووشبوانی كۆرۆنا لە كەركووك كە پیاوێكی بەتەمەن بووە، بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانی لەدەست داوە و ئێستا كۆی مردوان بەو پەتایە لە كەركووك گەیشتە 10 حاڵەتی مردن".
گوتیشی: "لە كەركووك تا ئێستا 309 كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون و 150 كەسیان لە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێریی پزیشكدان، هەروەها تا ئێستا 10 كەس لە کەرکووک بەو پەتایە گیانیان لەدەست داوە و ئەوانی تریش چاك بوونەتەوە".
باسنیوز
