‎روونکردنەوەیەک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە

‎روونکردنەوەیەک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر روونکردنەوە لەبارەی بڵاوکردنەوەی دەنگۆی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لەسنووری پارێزگای هەولێر دەدات.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە روونکردنەوەکەدا رایگەیاندووە: ‎"هاووڵاتییان و هاوشارییانی خۆشەویست دڵنییادەکەینەوە، هیچ بڕیارێک لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لەسنووری پارێزگای هەولێر لەئارادانییە و هەموو ئەو دەنگ و قسەو باسانەشی کە هەیە پڕو پاگەندەی خەڵکانێکە دەیانەوێت بەو هۆییەوە نرخی کەل و پەل و خۆراک و کاڵاکان لەمارکێت و بازاڕانەکان لەسەر هاووڵاتییان گران بکەن"

دەقی روونکردنەوەکە:

‎ماوەیەکە هەندێک کەس و لایەن، بە قوستنەوەی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دووچاری هاتووین قۆستۆتەوە و دەیانەوێت لەڕێگەی بەڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی بێ بنەما سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لەسنووری پارێزگای هەولێر، نرخی کەل و پەل و خۆراک و کاڵاکان لەسەر هاوڵاتییان زیادبکەن.

‎هاوڵاتییان و هاوشارییانی خۆشەویست دڵنییادەکەینەوە، هیچ بڕیارێک لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لەسنووری پارێزگای هەولێر لەئارادانییە و هەموو ئەو دەنگ و قسەو باسانەشی کە هەیە پڕو پاگەندەی خەڵکانێکە دەیانەوێت بەو هۆییەوە نرخی کەل و پەل و خۆراک و کاڵاکان لەمارکێت و بازاڕانەکان لەسەر هاوڵاتییان گران بکەن، وەکو پارێزگای هەولێر لەڕێگەی تیمەکانی چاوێری بازاڕ زۆر بەووردی چاودێری و کۆنتڕۆڵی نرخی کەل و پەل و پێداویستی و خۆراکمان کردووە و هەرکەس و لایەنێک لە سنووری پارێزگای هەولێر نرخ لەسەر هاوڵاتییان زیاد بکات ڕووبەڕووی ڕێکاری توندی یاسایی دەکەینەوە.

‎ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2020.6.13











باسنيوز




Top