تەندروستیی كەركووك: ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا گەیشتووەتە 262 كەس

تەندروستیی كەركووك: ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا گەیشتووەتە 262 كەس
گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ڕای دەگەیەنێت، لە شاری كەركووك تا ئێستا ژمارەی تووشبوان بە پەتای كۆرۆنا گەیشتووەتە 262 كەس و لە ناویاندا نۆ كەسیان گیانیان لەدەست داوە.

سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، ڕایگەیاند: "لە كەركووك تا ئێستا 262 كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 138 كەسیان لە نەخۆشخانەن و 115 كەسیان چاك بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە و نۆ كەسیش بەهۆی هەمان پەتاوە گیانیان لەدەست داوە".

گوتیشی: "هەر دوێنێ هەینی 33 كەس تووشی كۆرۆنا پەتای بوون و 20 كەسیش چاك بوونەتەوە و كەسێكیش گیانی لە دەست داوە".

بەپێی زانیارییەكان لە شاری كەركووك لە ماوەی سێ رۆژدا 66 كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون.









باسنیوز


Top