لێژنەی ئۆپه‌راسیۆنەکانی سلێمانی: ئەگەر پابەندى ڕێنوێنییه‌ ته‌ندروستییه‌كان نەبین قوربانییەکان زیاتر دەبن

لێژنەی ئۆپه‌راسیۆنەکانی سلێمانی: ئەگەر پابەندى ڕێنوێنییه‌ ته‌ندروستییه‌كان نەبین قوربانییەکان زیاتر دەبن
لێژنەی باڵای ئۆپه‌راسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا كۆبوونه‌وه‌ و ڕاى ده‌گه‌یه‌نن، ئەگەر پابەند نەبین قوربانییەکان زیاتر دەبن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11/6/2020، په‌یجى فه‌رمیی قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، ئه‌مڕۆ لێژنەی باڵای ئۆپه‌راسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بە سەرپەرشتیی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کۆ بوونه‌وه‌، لە کۆبوونەوەکەدا قۆناغە مەترسیدارەکانی تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا و چۆنیه‌تیی بەرەنگاربوونەوەی گفتوگۆی لەسەر کرا، هه‌روه‌ها جەخت لەسەر بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی چاودێریکردن و خۆپارێزی و هەماهەنگیی نێوان خەڵک و دامودەزگاکانی دەوڵەت کرانەوە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، چەند بڕیار و ڕێنوێنییه‌كى پێویست بە دۆخی ئێستا دەرکران، هه‌روه‌ها لێژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هەموو لایەک ئاگادار دەکاتەوە، کە ئەگەر پابەندی خۆپارێزی و ڕێنوێنییه‌ تەندروستییەکان نەبن، هەڕەشەیەکی جددی لەسەر ژیان و گوزەرانیان دروست دەبێت و ژمارەی قوربانییەکان زیاتر دەبن.











باسنيوز




Top