كهسێك بههۆى ڕووداوى ئاگركهوتنهوهكهى ههولێر گیانى لهدهست دا
لهبارهى دوایین زانیارییهكان لهبارهى ڕووداوهكهوه، ڕائید سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە كهناڵى (کوردستان 24)ـی ڕاگهیاندووه: "ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و تەنیا دووکەڵەکەی ماوە کۆتایی بێت، لە ڕووداوەکەدا بەداخەوە هاووڵاتییەکی خەڵکی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان گیانی لەدەست داوە، ئەو خێزانانەی دیکە کە لە ئەنجامی ئاگرەکە لە سەرەوەی هۆتێلەکە گیریان خواردبوو و ژمارەیان زیاتر لە 25 کەس بوو، هەموویان لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی بە پەیژە ڕزگار کران".
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر لە شوێنی ڕووداوەکەوە لەبارەی ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە باسى لهوه كرد: "ئەو کەسە لە خەودا بووە، کێشەکە لە چڕیی دووکەڵ بووە، بۆیە گیانی لەدەست داوە".
باسنيوز
