لە هەردوو بازگەی خازر و گۆپاڵ سامپڵی پشکنینی کۆرۆنا لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت
ئەو كەسانەی لەڕێگەی هەردوو بازگەی خازر و گۆپاڵەوە دێنە نێو هەولێر لە ڕێگەی تیمە تەندورسییەكانی بەرێوبەرایەتیی تەندورستیی خەباتەوە پشكنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت و سامپڵیان لێ وەردەگیرێت.
لەمبارەوە د. هێرش تەرجانی بەڕێوبەری تەندروستیی خەبات ڕايگەیاند: "ئەو كەسانەی لە مووسل و دهۆك و شارەكانیتر و لەڕێگەی هەردوو بازگەی (گۆپال- هەولێر) و (دهۆك-خازر)ی نێوان هەولێر و مووسڵ دێنە نێو شاری هەولێرەوە، پشكنینان بۆ دەكرێت و سامپڵێان لێ وەردەگیرێت".
ڕاشی گەیاند: "ئێمە لەم بازگانە تیمی تەندروستیمان هەیە و ڕۆژانە بۆ ماوەی بیست و چوار كاتژمێر لە 2-4-2020ەوە تا ئەمڕۆ توانیومانە دوو هەزار و 254 سامپڵ وەربگرین لەو كەسانەی كە لەڕێگەی ئەم بازگانەوە دێنە نێو شاری هەولێرەوە و چەند حاڵەتێكیش لە بازگەی خازر ئاشكرا بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كران".
باسنيوز
