لە سنووری هەولێر نزیکەی 48 هەزار و 600 خێزان هاوکاریی خۆراکیان بەسەردا دابەش کرا

لە سنووری هەولێر نزیکەی 48 هەزار و 600 خێزان هاوکاریی خۆراکیان بەسەردا دابەش کرا
دابەشكردنی هاوكارییەكانی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ خێزانە هەژار و كەمدەرامەتەكان و ئەو خێزانانەی كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا سەرچاوەی بژیویان لەدەست دابوو، بەردەوامە.

یووسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشپێدانی هەولێر، رايگەیاند: "لە سنووری پارێزگای هەولێر لە كۆی 70 هەزار خێزان وەك بەشەكەی پارێزگای هەولێر، هاوكاری و خۆراكمان بەسەر 48 هەزار 593 خێزانی كەم دەرامەت دابەش كردووە و بەردەوامیشین لەسەر دابەشكردنی ئەم بڕەی كە ماوە لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری".

ئەوەشی ئاشكرا كرد: "ئەم هاوكارییە لەلایەن حكوومەتی هەرێمەوە كۆ كرابووەوە، بۆ خێزانە هەژار و كەمدەرامەتەكا، هەروەها ئەو خێزانانەی كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرچاوەی بژێویان لەدەست دابوو، لە وەرگرتنی ئەم كۆمەك و هاوكاریانە سوودمەند دەبن".












باسنيوز




Top