كوێستان محه‌مه‌د: به‌هۆی تەشەنەی كۆرۆناوە سه‌ردانکردنی زیندانیان راگیراوە
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی تەشەنەسەندنی كۆرۆناوە جارێكی دیکە سه‌ردانکردنی زیندانیان و مۆڵه‌تی سزادراوان و راگیراوانیان راگرتوە.
كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئەمڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا پێش ئه‌وه‌ی حكومه‌ت هیچ رێكارێك بگرێته‌به‌ر ئێمه پێش هه‌مو لایه‌نه‌كان كه‌وتین، سه‌ردانکردنی سزادراوان و راگیراوان و مۆڵه‌ت پێدانمان راگرت، بڕیار بو دوای جه‌ژن به ره‌زامه‌ندی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا سه‌ردان و مۆڵه‌ت بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر سه‌ری هه‌ڵدا، بۆیه ئێمه بۆ پاراستنی ژیانی سزادراوان بۆ ئه‌وه‌ی كۆرۆنا نه‌چێته ناو چاكسازیه‌كان بۆ جارێكی تر ئه‌و سه‌ردان و مۆڵه‌تانه‌مان راگرت".
به‌لامانه‌وه گرنگه سه‌لامه‌تیان بپارێزین و توشی كۆرۆنا نه‌بن، بۆیه داوایان لێده‌كه‌ین ئه‌وانیش ئه‌م بارودۆخه قبوڵ بكه‌ن
ئاماژەی بەوەشکرد، كه‌سوكاری راگیراوان و سزا دراوان دڵنیاده‌كه‌نه‌وه ئاگاداری ژیان و گوزه‌رانی راگیراوان و سزادراوان ده‌بن، "به‌لامانه‌وه گرنگه سه‌لامه‌تیان بپارێزین و توشی كۆرۆنا نه‌بن، بۆیه داوایان لێده‌كه‌ین ئه‌وانیش ئه‌م بارودۆخه قبوڵ بكه‌ن، كه نه‌توانن بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌ردانیان بكه‌ن و مۆڵه‌ت بده‌ین".
كه‌سوكاری سزادراوان و راگیراوان ده‌توانن له رێگه‌ی ته‌له‌فۆن قسه له‌گەڵ سزادراوان و راگیراوان بكه‌ن
كوێستان محه‌مه‌د باسی لەوەشکرد، كه‌سوكاری سزادراوان و راگیراوان ده‌توانن له رێگه‌ی ته‌له‌فۆن قسه له‌گەڵ سزادراوان و راگیراوان بكه‌ن، پاره و كه‌لوپه‌لی پێویستیان بۆ ببه‌ن ئەوانیش به‌شی ئه‌مانەتیان هه‌یه وه‌ری ده‌گرن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئه‌و بارودۆخه، ناخۆشه بۆ هه‌مولایه‌ك هیوادارم ئه‌و دۆخه تێپه‌ڕێنین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه پاراستنی سزادراوانه له هه‌مان كاتیش ناهێڵین له هیچ شتێكیان كه‌م بێت".
خه‌ندان
