وتەبێژی ئەوقاف لەبارەی داخستنی دەرگای مزگەوتەكان و مەراسیمە ئاینییەكان زانیاری دەخاتەرو

 وتەبێژی ئەوقاف لەبارەی داخستنی دەرگای مزگەوتەكان و مەراسیمە ئاینییەكان زانیاری دەخاتەرو

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پاڵپشت بە بڕیارەكەی شەوی رابردوی وەزارەتی ناوخۆ، تا 6/6/2020 دەرگای مزگەوتەكان و نوێژی بەكۆمەڵ و هەمو مەراسیمە ئاینییەكان رادەگیرێت.

تەنیا بانگبێژ بانگدەدات نوێژ لە ماڵەوە دەکرێت

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم بە خەندان-ی راگەیاند،"پاڵپشت بە بڕگەی (11)ی بڕیاری ژمارە (38)ی (31/5/2020)ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە داخستنی دەرگای مزگەوتەکانی کوردستان، وەک ئەرکێکی ئایینی و مرۆیی و نیشتمانی ئاگادارى مامۆستایانى ئایینی قەدرگران و فەرمانبەرانی مزگەوت دەكەینەوە، لە بەر پاراستنى گیانى نوێژخوێنان و هاونیشتیمانیان لە نەخۆشى ڤایرۆسى كۆرۆنا لە سەرجەم مزگەوتەكانى كوردستان هەمو مەراسیمە ئایینیەكان و نوێژی بە کۆمەڵ بە وتارى هەینیشه‌وه‌ بەشێوەیەکى كاتى راگیراوە تا 6/6/2020"

ئاماژەی بەوەشكرد،"تەنیا بانگبێژ بانگدەدات نوێژ لە ماڵەوە دەکرێت"




خەندان
Top