سەرکردەیەکی عێراقی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ سەرۆک بارزانی دەنێرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە 24-5-2020، میسال ئالوسی، سەرۆکی پارتی ئوممەی عێراقی لە پەیامێکدا، کە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە، رایگەیاندووە، پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی لە سەرۆک مەسعود بارزانی و گەلی کورستان بە گشتی، کردووە.
میسال ئالوسی پەیامەکەی بە ناوی خۆی و هەموو ئاوارە عێراقییەکانەوە بۆ سەرۆک بارزانی ناردووە، وەک ئاماژەیەک بۆ لەخۆگرتن و حەواندنەوەی ئەو ئاوارانە لە هەرێمی کوردستان، کە وەک ئالوسی رایگەیاندووە، لە کوردستان بە ”ئارامی و دادپەروەری“ دەژین.
بەهۆی شەڕی تائیفیی و هێرشی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە، نزیکەی دوو ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی ئاوارە بوون و پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە.
باسنيوز
