وەزارەتی ناوخۆ ڕێنمایی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە ڕۆژانی جەژن بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی ناوخۆ ڕێنمایی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە ڕۆژانی جەژن بڵاودەکاتەوە
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد لە ڕۆژانی دووەم و سێیەمی جەژن رێگای هاتوچۆ بە کەسانێک دەدرێت کە بە چەند خاڵێک ئاماژەی پێدراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە لە ڕۆژی یەکەمی جەژن قەدەغەی تەواوەتی پیادە و ئۆتۆمبێل جێبەجێ دەکرێت و لە ڕۆژانی دووەم و سێیەمی جەژن نانەواخانە و سەمونخانەکان دەکرێنەوە و رێگەش بە هاتوچۆ جووتیاران دەدرێت بەمەبەستی دروێنەی دەغڵودان.

ئاماژە بە ئەوەش دراوە کە رێگا بە میدیاکاران و تیمەکانی کۆمپانیاکانی پەیوەندی دەدرێت هەروەها عەلوەکان لە ڕۆژی دووەمەوە دەکرێنەوە و رێگە بەو ئۆتۆمبێلانە دەدرێت کە سەوزە و میوە دەفرۆشن لە کۆڵان و شەقامەکان بسوڕێنەوە.









باسنيوز


Top