گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران: تا ئێستا بڕیاری راگیرانی جموجۆڵی بازرگانی لە رۆژانی جەژن نەدراوە

گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران: تا ئێستا بڕیاری راگیرانی جموجۆڵی بازرگانی لە رۆژانی جەژن نەدراوە
گوتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، ئاشكرای دەكات، تا ئێستا رێنمایی ئەوەمان بۆ نەهاتووە كە جموجۆڵی بازرگانی لە رۆژانی جەژنی رەمەزان لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ڕابگیرێت.

سیروان حوسێن، گوتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، رایگەیاند، بە گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران بەردەوامی هەیە، رۆژانە كەلوپەلی پێویست هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت".

گوتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، گوتیشی: "تا ئێستا هیچ بڕیارو رێنمایی نوێمان بۆ نەهاتووە بۆ راگیرانی جموجۆڵی بازرگانی لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، لە هەر بڕیارێكی نوێ‌ ئاگادارتان دەكەینەوە".








باسنیوز



Top