وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردوی تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 11 هه‌زار و 48 هاوڵاتی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی به‌ركه‌وته‌ی توشبوانی كۆرۆنان كه‌ره‌نتین كراون، له‌ئێستاشدا ته‌نها هه‌زار و 185 هاوڵاتی له 32 شوێنی جیاواز لهكهرهنتینهكان ماون، هه‌روه‌ها نۆ هه‌زار و 863 كه‌سیش لهكهرهنتین ده‌رچون، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوشدا 23 هاوڵاتی دیكه كه‌ره‌نتین كراون.
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا، 988 پشكنین ئه‌نجامدراوه
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا، 988 پشكنین ئه‌نجامدراوه، كه 459 پشكنین له‌هه‌ولێر، 304 له‌سلێمانی، 211 له‌دهۆك و 14 كەسیش لە سۆران بون، ده‌رئه‌نجامیش 10 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە، له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تا ئه‌مڕۆ، 61 هه‌زار و 471 پشكنین ئه‌نجامدراوه.
كۆی ژماره‌ی توشبوانیشی ئاشكراكردوه و ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو، 414 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، له‌نێویاندا پێنج مردن هه‌یه، هاوكات 383 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه، له‌ئێستاشدا 26 توشبو له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا ماونه‌ته‌وه.
خەندان
