به‌رێوبه‌رى ئاوى هه‌ولێر: به‌هۆى كه‌مى كاره‌با كێشه‌ى كه‌م ئاوى دروست بووه
ئارى محەمەد، به‌رێوبه‌رى ئاوى هه‌ولێر ڕاى گه‌یاند: "هۆكارى كه‌مبوونى ئاو له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى شارى هه‌ولێر ته‌نها كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى كه‌مى كاره‌بایه كه گرفتى بۆ هاووڵاتییان دروست كردووه، چونكه له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو كاره‌باى نیشتمانى كێشه‌ى تێكه‌وتووه سه‌عاته‌كانى پێدانى كاره‌با له 20 كاژمێرهوه كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ نیوه‌ى ئه‌وه‌نده، كاره‌باكه‌ش به شێوازى پچر پچڕ ده‌درێت به هاووڵاتییان".
گوتیشی: "ئێستا 1160 بیر له هه‌ولێر هه‌یه نزیكه‌ى 90 بیر كاره‌باى مۆلیده‌ى له‌سه‌ره نزیكه‌ى 300 بیریشمان دوو سه‌رچاوه‌ى كاره‌باى هه‌یه هى بیره‌كان و هى فه‌رمانگه‌كان، زیاتر له 700 بیرمان یه‌ك سه‌رچاوه‌ى كاره‌باى هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئێستا كێشه‌ى بێ ئاوى دروست كردووه".
راشیگەیاند، بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه په‌یوه‌ندیمان به وه‌زاره‌تى كاره‌با و پارێزگارى هه‌ولێر و بهرێوبهراتى گشتى ئاو كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زووه كێشه‌ى كه‌مى ئاو له‌م گه‌ڕه‌كانه چاره‌سه‌ر بكرێت كه ئێستا هه‌یه، چونكه به‌ره‌و وه‌زرى گه‌رما ده‌چین.
باس‌نیوز
