ته‌ندروستیى سلێمانى: به‌داخه‌وه شه‌پۆلى دووه‌مى كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه
د. هێرش سه‌لیم، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى سلێمانى ڕاى گه‌یاند: "بڵاوبوونه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تى نوێى كۆرۆنا له‌ناو سه‌نته‌رى شارى سلێمانى، به زه‌نگێكى مه‌ترسیدارى ده‌زانین، داواكارین هاووڵاتییان هاوشێوه‌ى پێشوو هه‌ڵمه‌تى تاكپارێزى جێبه‌جێ بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌مجاره ڤایرۆسه‌كه مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ر نه‌توانین جارێكى دیكه سلێمانى كه‌ره‌نتین بكه‌ینه‌وه، یان هاتوچۆى هاووڵاتییان قه‌ده‌غه بكه‌ین، له‌و نێوه‌نده‌دا پێویسته هاووڵاتییان خۆیان له ڤایرۆسه‌كه بپارێزن و چاوه‌ڕێى ئه‌وه نه‌كه‌ن كه‌س بیانپارێزێت".
گوتیشى: "په‌تاى كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كى مه‌ترسیدار بڵاو بووه‌ته‌وه و خه‌ڵكیش متمانه‌ى به ڤایرۆسه‌كه نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى به‌م شێوه‌یه بیر بكه‌نه‌وه ه‌و گرنگى به‌خۆپارێزى نه‌ده‌ن، ئه‌و كاته كاره‌ساتى گه‌وره و مه‌ترسیدار ڕوو ده‌دات، چونكه ئه‌م ڤایرۆسه‌ى ئێستا بڵاو بووه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوانكراو بووه و چه‌ندین جار داوامان له‌خه‌ڵكى كردووه كه ئه‌و ڤایرۆسه دێته‌وه و پێویسته ڕێنوێنییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن".
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى سلێمانى داوا له هاووڵاتییان ده‌كات: "بۆ ڕۆژانى جه‌ژن تا ده‌توانن تێكه‌ڵاوى كه‌س نه‌بن، چونكه ئه‌و تێكه‌ڵاوییه كاره‌ساتى گه‌وره به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت".
د. هێرش سه‌لیم ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد: "به‌داخه‌وه ئێستا شه‌پۆلى دووه‌مى كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان خۆیان نه‌پارێزن، كاره‌ساتى گه‌وره ڕوو ده‌دات، شه‌پۆلى دووه‌مى ڤایرۆسه‌كه زۆر له شه‌پۆلى یه‌كه‌م مه‌ترسیدارتره، چونكه له‌ناوخۆدا بڵاو ده‌بێته‌وه و سه‌رچاوه‌كانیشى نادیارن".
باس‌نیوز
