له‌ ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی ئیبراهیم خه‌لیل نزیكەی 16 هەزار تۆن كەرەستەی جۆراوجۆر گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌

له‌ ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی ئیبراهیم خه‌لیل نزیكەی 16 هەزار تۆن كەرەستەی جۆراوجۆر گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌
لە كۆمەڵگه‌ى دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، نزیكەی 16 هەزار تۆن لە كەرەستەی جۆراوجۆر، بەهۆی نەگونجانیان لەگەڵ ڕێنوێنییه‌كانى حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گەڕێندراونەتەوە و له‌نێو بردراون.

کامی کەمال، گوتەبێژی کۆمه‌ڵگه‌ى دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل، ڕایگەیاند: "لە ڕۆژى 1\1\2020 تا به‌ره‌به‌یانى 2020/5/18، 15 هه‌زار و 997 تۆن و 348 كیلۆگرام كه‌ره‌سته‌ى جۆراوجۆر له‌ تاقیگه‌ى كومه‌ڵگه‌ى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تىی ئیبراهیم خه‌لیل پەسەند نەکراون".

گوتیشى: "ئه‌و كه‌ره‌سته‌ جۆراوجۆرانه‌، لەلایەن لێژنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە دەروازەوه‌ گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ و له‌نێو براون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ڕێنوێنییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌گونجاون".

کۆمه‌ڵگه‌ى دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو، كه‌ره‌سته‌كان پێك دێن له‌: كه‌ره‌سته‌ى ته‌ندروستى، خواردن و خواردنه‌وه‌، كۆزمه‌تیك، ڤێتێرنه‌رى، چاندن و بیناسازى".












باسنیوز


Top