جارێکی دیکە ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی گوندێکی مەخموور بەردرا

جارێکی دیکە ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی گوندێکی مەخموور بەردرا
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٠، جارێکی دیکە ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی گوندێکی سنووری مەخموور بەردرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە خەڵکی مەخموورەوە دەستی کەوتووە، کەمێک پێش ئێستا جارێکی دیکە ئاگر لە پووش و پاوان و دەغڵودانی گوندی (ئازیکەند) لە نێوان قەزای مەخموور و ناحیەی قەراجی سەر بەو قەزایە بەردراوە.

جووتیارانی گوندەکە داوای هاوکاریی بەپەلە لە خەڵکی سنووری مەخموور دەکەن و داوا دەکەن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە و ڕێگەگرتن لە سووتانی تەواوی دەغڵودانیان، هاوکارییان بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردووش ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی گوندی (ئازیکەند) بەردرا و دوای هەوڵێکی زۆری خەڵکەکە، تواندرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ی تاقمێکی نێو یەکێتی و رادەستکردنی ناوچەیەکی فراوانی کوردستان بە هێزەکانی عێراق، لە چوارچێوەی پرۆسەی تەعریبی ناوچەکانی کوردستاندا هەموو ساڵێک لە وەرزی دروێنەدا دەغڵودانی جووتیارانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەسووتێندرێت.









باسنیوز
Top