وەزارەتی پەروەردە رێنمایی تاقیکردنەوەکانی پەیمانگە حوکمی و ئەهلییەکانی بڵاوکردەوە

 وەزارەتی پەروەردە رێنمایی تاقیکردنەوەکانی پەیمانگە حوکمی و ئەهلییەکانی بڵاوکردەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێنماییەکانی تاقیکردنەوەکان لە پەیمانگە حکومی و ناحکومیەکانی سەر بە وەزارەتەکەی بڵاوکردەوە، کە لە یەکی حوزەیران دەستپێدەکات و تا 18ی حوزەیران بەردەوام دەبێت.

بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، تاقیکردنەوەکان لە 1-6-2020 بەپێی خشتەیەک دەستپێدەکات کەوا لەلایەن کارگێڕی پەیمانگەکەوە دەردەچێت و لە 18-6-2020 کۆتایی دێت، پێویستە لەو ماوەیەدا گشت تاقیکردنەوە تیرۆری و پڕاکتیکیەکان ئەنجامبدرێن.

هەروەها بڕیاردراوە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ 80 نمرەی لەسەر بێت و لەگەڵ 20 نمرەی وەرزی یەکەم کۆدەکرێتەوە و دەبێتە 100 نمرەی تەواو.



خەندان
Top