مەسرور بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایانی كوردستان كرد

مەسرور بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایانی كوردستان كرد
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورستان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایان کوردستان، پەیامی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە.


لە پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە "بە بۆنەی پەنجا و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەت و گشت ئەندامانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. مامۆستایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و دیاریان لە پێگەیاندنی رۆڵەکانی کوردستاندا گێڕاوە و لە شۆڕشەکانی کوردستانیشدا بەشدارییەکی کارایان کردووە و هەمیشە لە سەنگەری بەرگریکردن بوون لە مافە رەواکانی گەلی کوردستاندا".


مەسرور بارزانی هەروەها نووسیویەتی "حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆڵی مامۆستایانی کوردستان بەرز دەنرخێنێ کە سەڕەڕای هەموو دۆخە سەختەکانیش بەردەوامن لە بەخشش و درێژەدان بە کاروانی پەروەردەیی و بە جێگەیاندنی ئەرکە پیرۆزەکەیاندا. بۆیە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ خزمەتکردنی مامۆستایان و گەشەپێدانی پرۆسەی پەروەردە لە هەرێمی کوردستاندا".



باسنيوز
Top