هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14/5/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى سنووره‌كه‌مان ئاگادار ده‌كه‌یه‌نه‌وه، تا ڕۆژى 1/6/2020، هیچ هاووڵاتییه‌ك غه‌رامه‌ى به‌سه‌رچوونى مۆڵه‌تى شۆفێرى و ساڵانه‌ى ئۆتۆمبێلى له‌كاتى نوێكردنه‌وه‌دا بۆ ناكرێت".
باس له‌وه‌ش كراوه، ئه‌م بڕیاره ته‌نیا ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌گرێته‌وه، كه له ناوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا له ڕۆژى 4/3/2020 بۆ 11/5/2020 مۆڵه‌تى شۆفێرى، یان ساڵانه‌ى ئۆتۆمبێلیان به‌سه‌ر چووه.
باسنيوز
