له‌ هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 10 تۆن جگه‌رى ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیرا

له‌ هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 10 تۆن جگه‌رى ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیرا
قایمقامی قه‌زاى ناوه‌ندیی هه‌ولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ گه‌ڕه‌كێكى هه‌ولێر، ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 10 تۆن جگه‌رى ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیرا.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زاى ناوه‌ندیی هه‌ولێر به‌ كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14/5/2020، له‌ گه‌ڕه‌كى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ولێر، ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 10 تۆن جگه‌رى ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیرا".

گوتیشى: "ئه‌و جگه‌ره‌ به‌سه‌رچووه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ هێنراوه‌ و له‌زگه‌ و كارتۆنی ساخته‌ی بۆ دروست كراوه‌، به‌ ناوی كوشتارگه‌یه‌كی هه‌ولێر ئاماده‌كراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هاووڵاتییان بفرۆشرێت".











باسنيوز




Top